١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣١
Source: Mehrnews
دیداری نهێنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و قاڵیباف

سەرچاوەیەک سەفەری چەند کاتژمێری سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ تاران پشتڕاستکردەوە.

 بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو سەفەرە ڕۆژی هەینی بووە و لەو ماوەیەدا عەلی فالح ئەلزەیدی و شاندی یاوەری لەگەڵ قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران کۆبوونەتەوە و وتووێژیان کردووە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، گفتوگۆکە لەسەر هەوڵەکانی عێراق بووە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا و هیچ پەیوەندییەکی بە پرسەکانی دیکەوە نەبووە.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەو بەرپرسە باڵایە عێراقییە، سەرۆکی تیمی دانوستانکاران ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد و وێڕای ڕوونکردنەوەی پلانی دوو ڕۆژەی ئێران، جەختی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە مافەکانی ئێران لە چوارچێوەی ئەم پلانە بۆ پێشخستنی دانوستانەکان کردەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha